Erbil 25°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 03:28

هەولێر ... به‌ فەرمانى سەرۆکى حکوومەت بەشی (CT - SCAN) لە نەخۆشخانەى ڕزگارى کرایەوە

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ دووشەممە 2024.9.30، لە سەر فەرمان و ڕاسپاردەى ڕێزدار مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، بە ئامادەبوونى د. سامان بەرزنجى، وەزیرى تەندروستى و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و بەڕێوەبەرى گشتی تەندروستى هەولێر و د. ئەحمەد ئەرگوشى، نوێنەرى نووسینگەى سەرۆکوەزیران و ژمارەیەکى دیکە لە بەرپرس و پسپۆرانی تەندروستیی و بەڕێوەبەر و پزیشک و کارمەندانى نەخۆشخانەکە، لە ڕێورەسێکەدا بە گوژمەى ( 1 ملیار و 177 ملیۆن و 500 هەزار دینار ) لە سەر بودجەى حکومەتى هەرێمى کوردستان، لە نەخۆشخانەى ڕزگارى شارى هەولێر بەشی (CT - SCAN) کرایەوە.
دواى بەسەرکردنەوەى بەشەکە، پارێزگارى هەولێر وێڕاى پیرۆزبایی لە پزیشک و کارمەندانى نەخۆشخانەکە، تیشکى خستە سەر ئەوەى بە کردنەوەى ئەم خزمەتگوزارییە تەندروستییە گرنگە، دەتوانرێت خزمەتی زۆرى هاوڵاتییانى شارەکەمان بکرێت.
جەختیشى لەوەکردەوە، هاوشان لەگەڵ پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان، لە چوارچێوەى کارنامەى کابینەى نۆیەم و لەسەر فەرمان و ڕاسپاردەى مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، چەندین پڕۆژەى دیکەى خزمەتگوزارى کەرتى تەندروستى لە سنوورى پارێزگاى هەولێر ئەنجامدراوە، گوتیشى، "سوپاس بۆ جەنابى سەرۆکوەزیران، بۆ کردنەوەى ئەو بەشە لە یەکێک لە نەخۆشخانە گرنگەکانى شارەکەمان".
جێگەی باسە، کردنەوەى بەشی (CT - SCAN) کە بە گوژمەى( 1 ملیار و 177 ملیۆن و 500 هەزار دینار ) لە سەر بودجەى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە نەخۆشخانەى ڕزگارى شارى هەولێر، کە پێکهاتووە لە دابینکردنى ئامێرى سیتى سکان جۆرى (128slice) مۆدێل 2023 و دابینکردنى ( 2 ) سۆنەرى پێشکەوتوو و هۆڵى (Work Station) کە لە چەند شاشەیەکى تەلەفزیۆنى پێکهاتووە و بەشەکانى تیشک و سۆنەرى پێکەوە بەستاوەتەوە، جگە لە پێشکەشکردنى خزمەتگوزارییەکى گرنگ بە هاوڵاتییان، بەکاردێت بۆ ڕاگۆڕینەوەى نێوان پزیشکانى پسپۆڕ و توێژینەوەى زانستیش بۆ قوتابیانى کۆلێژى پزیشکى.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.