Erbil 33°C دووشەممە 30 ئەیلوول 14:28

زانکۆلاین پێنج ڕۆژ درێژکرایەوە

100%


وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى ماوەى زانکۆلاین بۆ پێنج رۆژى دیکە درێژدەکاتەوە.
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى رایدەگەیەنێت: لەپێناو پێدانى دەرفەتى زیاتر بە دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى بۆ ئەوانەى تاکو ئێستا فۆڕمى (زانکۆلاین) یان پڕنەکردۆتەوە یان تەواویان نەکردوە، بڕیاردرا ماوەى زانکۆلاین بۆ پێنج رۆژى دیکە واتە تاکو كاتژمێر 12ی شەوى شەممە لەسەر یەکشەممە ڕێکەوتى (2024/10/5) بۆ دەرچوانى قۆناغى دوانزەى ئاماەیی درێژبکرێتەوە.

وەزارەتى خوێندنى باڵا راشیدەگەیەنێت لەپێناو بەرژەوەندى گشتى و پێدانى دەرفەتى زیاتر بە دەرچوان، کە بەهەر هۆکاربێت نەیانتوانیوە فۆرمى زانکۆلاین پڕبکەنەوە، لە ئێستادا دەتوانن سوودمەندبن لەم دەرفەتەو فۆرمى زانکۆلاین تەواو بکەن، هەروەها دەرچوانى خوێندنگە کوردییەکانى ناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێمى کوردستانیش بەهەمان شێوەیە لەم ماوەیەدا دەتوانن سود لەم دەرفەتە وەربگرن و لەو پێنج رۆژەدا دەرچوانى هەردوو خولى یەکەم و دوەم فۆرمى زانکۆلاین پڕبکەنەوە.

وەزارەتى خوێندنى باڵا ڕاشیدەگەیەنێت: تاکو پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ دوشەممە (71%)ى دەرچوانى ئەمساڵ داواکارییان لە ڕێگەى زانکۆلاین پێشکەش کردوە، واتە (39000) سى و نۆهەزار دەرچوى ئەمساڵ و (6000) شەش هەزار دەرچوى ساڵانى پێشوو تاکو ئێستا داواکارییان پێشکەش کردوە.
وەزارەتى خوێندنى باڵا دوپاتیشیدەکاتەوە: ئەمە دواین دەرفەتەو چیتر ماوەى زانکۆلاین درێژناکرێتەوە، هەر بۆیە داوا لە دەرچوانى قۆناغى دوانزەى ئامادەیی دەکەین، کە تا ئێستا فۆڕمى زانکۆلاین یان پڕنەکردۆتەوە، پێویستە لەماوەى ئەو پێنج رۆژەدا پەلەبکەن و تەواوى هەوڵەکانیان بخەنە گەڕ بۆ پڕکردنەوەو تەواوکردنى فۆرمى زانکۆلاین.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.