مەسرور بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دیموكراتی كوردستان لە چوارچێوەی بانگەشەکردن و پشتیوانیکردنی لیستی 190 لەگەڵ پیشەوەر و کاسبکارانی شاری هەولێر کۆبووەوە.
مەسرور بارزانی گوتارێکی پێشکەش کرد و بە پیشەوەر و کاسبکارانی شاری هەولێری ڕاگەیاند، ئێوە دەتوانن بڕیاردەر بن و دەتوانن بڕیار لە چۆنیەتی حووکمڕانی داهاتووی هەرێمی کوردستان بدەن، رێگەی دەستنیشانکردنی حکوومڕانی و دەسەڵات، دەنگدانە و لە سندووقی دەنگدان ئێوە بڕیار دەدەن کێ لە ئاستی متمانەتانە.
دهشڵێت، پارتی بۆ خزمەتکردنی خەڵکی هەرێمی کوردستان دامەزراوە، هەروەها هەموو تاکێکی کورد دەتوانێت لەژێر چەتری پارتیدا درێژە بە خەباتی خۆی بدات و پارتی هاووڵاتییانی کردووەتە میحوەڕی سیاسەتی خۆی.
جەختی لەوە کردەوە، پارتی هیچ کاتێک بەڵێنێکی نەداوە کە نەیتوانیبێت جێبەجێی بکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.