وەزارەتی گواستنەوەی عێراق لە خستنەڕووی ئاماری 8 مانگی رابردووی فڕۆكەخانەی عێراق رایگەیاند، لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر زیاتر لە 15 هەزار گەشت ئەنجامدراون، ئاماژەی بەوەش دا كە لە هەردوو فڕۆكەخانەی سلێمانی و كەركووكیش كەمترین گەشتی ئاسمانی ئەنجامدراون.
وەزارەتەكە بڵاوی كردەوە: دوای هەریەك لە فڕۆكەخانەكانی بەغدا و نەجەف، لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر سێیەم زۆرترین گەشتی ئاسمانی چوون و هاتن ئەنجامدراوە.
بڵاویشی كردەوە: لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لە ماوەی 8 مانگی رابردوودا 7 هەزار و 626 گەشتی ئاسمانی هاتن ئەنجامدراوە، هەروەها گەشتەكانی چوونیش بریتی بوونە لە 7 هەزار و 561 گەشتی ئاسمانی، واتە ژمارەی گەشتەكانی چوون و هاتن 15 هەزار و 108 گەشت بوونە.
هەروەها بڵاوی كردەوە: لە هەردوو فڕۆكەخانەی سلێمانی و كەركووكیش لە ماوەی 8 مانگی رابردوودا كەمترین گەشتی ئاسمانی ئەنجامدراون، بەشێوەیەك كە لە فڕۆكەخانەی سلێمانی گەشتەكانی چوون و هاتن بریتی بوونە لە 3 هەزار و 968 گەشت، لە فڕۆكەخانەی كەركووكیش تەنیا 973 گەشت ئەنجامدراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.