Erbil 21°C ھەینی 27 ئەیلوول 02:18

سەرۆكی حكوومەت لە رەوشی تەندروستی كاكەمین نەجار دەپرسێتەوە

100%

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە رێگەی پەیوەندیی تەلەفۆنییەوە لە رەوشی تەندروستی تێكۆشەر كاكەمین نەجاڕی پرسییەوە كە ئێستا لە نەخۆشخانەیە و نەخۆشە.

ئەمشەو پێنجشەممە ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر بە نوێنەرایەتی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە نەخۆشخانە سەردانی تێکۆشەر "کاکەمین نەجاڕ"ی کرد.

پاشان سەرۆکی حکوومەت لە ڕێگەی پەیوەندی تەلەفۆنییەوە لە ڕەوشی تەندروستی كاكەمین نەجاڕی پرسی و هیوای تەندروستییەکی باش و زوو چاکبوونەوە و ساغ و سەلامەتی بۆ خواست.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.