سەرۆكی هەرێمی كوردستان و باڵیۆزی فڕەنسا لە عێراق لە میانەی دیدارێكدا، هیوایان خواست هەڵبژاردن لە بانگه‌شه‌يه‌كى ئارام و پرۆسه‌یەكی سه‌ركه‌وتوو به‌ڕێوه بچێت".
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازيى له پاتريك دۆرێل باڵيۆزى فه‌ره‌نسا له عێراق كرد.
له ديدارێكدا په‌يوه‌ندييه‌كانى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان، دۆخى هه‌رێمى كوردستان و هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان، تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ده‌رفه‌ت و زه‌مينه‌ى بره‌ودانى زياتر به په‌يوه‌ندييه‌كانى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو بواره‌كان به‌تايبه‌تى له بوارى ئاڵۆگۆڕى بازرگانى و ئابووريدا له‌باره. له‌مباره‌يه‌وه بيروڕايان ده‌رباره‌ى ده‌رفه‌ت و هه‌نگاوه‌كان و هاريكاريى هاوبه‌شييان گۆڕييه‌وه.
له ديداره‌كه‌دا که كونسوڵى گشتيى فه‌ره‌نسا له هه‌رێمى كوردستان ئاماده بوو، وێڕاى داكۆكيكردن له گرنگيى هه‌ڵبژاردن بۆ هه‌رێمى كوردستان، هيوايان خواست بانگه‌شه‌يه‌كى ئارام و پرۆسه‌ى ده‌نگدان به سه‌ركه‌وتوويى به‌ڕێوه بچێت.
دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.