چه‌ند كۆمپانیایه‌كی هێڵی ئاسمانیی گەشتەکانیان بۆ ئیسرائیل و به‌پێچه‌وانه‌وه ڕاگرت. کەناڵی دوازده‌ی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە، هێڵی ئاسمانی بەریتانی و ئازەربایجان و ویز ئایر گەشتەکانیان بۆ ئیسرائیل و گەڕانەوەیان ڕاگرت، ئەمەش به‌هۆی پەرەسەندنی شه‌ڕی لوبنان.
هاوكات کۆمپانیای زەبەلاحی ڤێزیر کە نرخەکەی هەرزانە، گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ ئیسرائیل لە هەموو شوێنەکانی ئەوروپا هەڵوەشاندەوە.
سه‌رچاوه‌كه ئاشكراشیكردووه، له دوای ته‌قینه‌وه‌كانی لوبنان، چه‌ندین كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی عه‌ره‌بی گه‌شته‌كانیان بۆ لوبنان و ئیسڕائیل ڕاگرت.
ئەمە لەکاتێکدایە، شەڕی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵڵا پێی ناوەتە قۆناغێکی مه‌ترسیداره‌وه، ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا و ژماره‌یه‌ك وڵاتی دیكه، نیگه‌رانن له په‌ره‌سه‌ندنی ململانێكان له باشووری لوبنان و باكووری ئیسرائیل، هه‌روه‌ها ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه شه‌ڕه‌كه ته‌واوی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بگرێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.