Erbil 23°C شەممە 19 نیسان 10:11

دوو فڕۆکەوان بە هۆی کەوتنی دوو فڕۆکەی ڕاهێنان لە بورسا گیانیان لەدەستدا

کوردستان TV
100%


دوو فڕۆکەوان بە هۆی کەوتنی دوو فڕۆکەی مەشق و ڕاهێنان لە فڕۆکەخانەی یەنی شەهیری بورسا گیانیان لەدەستدا.

پارێزگای بورسا لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاوی کردەوە کە دوو فڕۆکەی مەشق و ڕاهێنان سەر بە قوتابخانەیەکی تایبەت، کەوتوونە خوارەوە.

بە پێی ئەو ڕاگەیاندراوە، لە ڕووداوەکەدا دوو فڕۆکەوان گیانیان لەدەستداوە و لەبارەی ڕووداوەکەش لێکۆڵینەوە دەستی پێکردووە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.