Erbil 10°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 01:19

دۆناڵد ترەمپ: ئەگەر لە هەڵبژاردن سەرنەكەوم بەیەكجاری واز دەهێنم

کوردستان TV
100%

بەربژێری كۆمارییەكان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆكایەتی ئەمەریكا ئاشكرای دەكات، ئەگەر لە هەڵبژاردندا سەرنەكەوێت، بەیەكجاری واز لە خۆبەربژێركردن دەهێنێت.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی پێشووی ئەمەریكا و بەربژێری كۆمارییەكان لە دیمانەیەكی تەلەفزیۆنیدا گوتی: ئەگەر لە هەڵبژاردنی ئەمجارەدا سەرنەكەوم، بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو لە ساڵی 2028 خۆم هەڵنابژێرمەوە.

گوتیشی: نەك هەر لە هەڵبژاردنی داهاتوو، بەڵكو بەهیچ شێوەیەك جارێكی دیكە خۆم بەربژێر ناكەمەوە.

بڕیارە هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆكایەتی ئەمەریكا لە رێكەوتی 5ی 11ی 2024 بەڕێوەبچێت، لە هەڵبژاردنەكەدا دۆناڵد ترەمپ بەربژێری كۆمارییەكان و كامالا هاریس بەربژێری دیموكراتەكان ركابەری دەكەن.

بەگوێرەی ئەو راپرسییانەی كە تا ئێستا ئەنجامدراون، كامالا لە پێش ترەمپەوەیە و چانسی بردنەوەی زیاترە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.