Erbil 32°C ھەینی 20 ئەیلوول 15:29

وەزارەتی بەرگریی عێراق راگەیەنراوێك لەبارەی رادەستكردنی تۆپی هاوێتزەر بۆ پێشمەرگە بڵاو دەكاتەوە

100%

وەزارەتی بەرگریی عێراق راگەیەنراوێك لەبارەی رادەستكردنی تۆپی قورسی پێشكەوتووی هاوێتزەر بۆ پێشمەرگە بڵاو دەكاتەوە و تێیدا رایدەگەنێت كە پێشمەرگە هێزی نیشتمانییە و هیچ گومانێك لە دڵسۆزییان بۆ خاك و نیشتمان نییە، داواش لە دەزگاكانی راگەیاندن دەكات بەدوای هەواڵ و تۆمەتبەخشینەوەی هیچ كەسێك نەكەون.

وەزارەتی بەرگریی عێراق لە راگەیەنراوكەدا دەڵێت "گرێبەستی كڕینی تۆپی هاوێتزەر بۆ هێزی پێشمەرگە بەر لە حەوت ساڵ و لەسەردەمی عیرفان حەیالی وەزیری پێشووتری بەرگریی عێراق واژۆ كراوە".

دەشڵێت "تۆپەكان پارساڵ گەیشتوونەتە بەندەری ئوم قەسڕ، بە نووسراو و رەزامەندی سوپا سالاری عێراق، محەمەد شیاع سوودانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق رەزامەندی داوە بە رادەستكردنی تۆپەكان بۆ هێزی پێشمەرگە دوای ئەوەی سەرجەم رێوشوێنە تایبەتەكان گیراونەتەبەر.

وەزارەتی بەرگریی عێراق جەختیشی كردەوە كە پێشمەرگە هێزێكی نیشتمانیی عێراقییە و هیچ گومانێك لە دڵسۆزییان بۆ خاك و نیشتمان نییە.

داواشی لە دەزگاكانی راگەیاندن كرد دوای هەواڵی درۆ و تۆمەتبەخشینەوەی چەند كەسانێك نەكەون كە بەبێ زانیاریی و شارەزایی تۆمەت دەبەخشنەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە كە سەرەتای مانگی رابردوو لە رێوڕەسمێكی تایبەتدا و بە ئامادەبوونی فەرماندەی هێزەكانی هاوپەیمانان و سوپای ئەمەریكا، ژمارەیەك تۆپی پێشكەوتووی هاوێتزەر پێشكەشی وەزارەتی پێشمەرگە كرا.

رادەستكردنی ئەم تۆپە قورسە پێشكەوتووانەی ئەمەریكا بۆ هێزی پێشمەرگەی كوردستان بووە هۆی دەربڕینی ناڕەزایەتی ژمارەیەك كەسایەتی عێراقی لەوانە محەمەد حەلبووسی سەرۆكی پارتی تەقەدوم.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.