دوای هێرشە ئەلیكترۆنییەكان و تەقاندنەوەی ئامێرەكانی پەیوەندیكردنی پەیجەر و بێتەل لە لوبنان، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا رایگەیاند كە ئێستا دۆخی هەرێمی ناوچەكە زۆر مەترسیدارتر بووە.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: بەدڵنیاییەوە راگرتنی جەنگ لەنێوان ئیسڕائیل و حەماس دەبێتە هۆكاری راوەستانی رشتنی زیاتری خوێن لە غەززە و ئازادكردنی دیلەكان و ئارامبوونەوەی دۆخی ئاڵۆزی سنوورەكانی لوبنان.
سەبارەت بە رووداوی تەقینەوەی ئامێرە بێتەلەكانی پەیوەندیكردن لە لوبنان راشیگەیاند: هەموو وڵاتێك مافی خۆیەتی بەرگریی لەخۆی بكات و گرووپە هەڕەشە و تیرۆریستەكان بكاتە ئامانج، بەڵام ناكرێت لەپاڵییەوە هاووڵاتییانی مەدەنی بكرێنە قوربانی.
نەشی شاردەوە كە دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەر لە دوای 7ی ئۆكتۆبەرەوە مەترسیدارە بووە، بەڵام بەهۆی رووداوەكانی دوو رۆژی رابردووی لوبنان دۆخەكە زۆر مەترسیدارتر بووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.