Erbil 25°C ھەینی 11 تشرینی یەکەم 06:21

مۆبایلێك كه‌ له‌ له‌نده‌ن دزرابوو دوای مانگێك له‌ چین دۆزرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%


سه‌رله‌به‌یانیی رۆژی شه‌ممه‌ی مانگی نیسان له‌ كاتی چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ وێستگه‌ی میترۆی هۆڵبۆرن له‌ سه‌نته‌ری شاری له‌نده‌نی به‌ریتانیا دزێك، مۆبالێكی كه‌سێكی دزی و دوای مانگێك له‌ وڵاتی چین دۆزرایه‌وه‌.

ئاژانسی هه‌واڵی بی بی سی بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ مانگی سێی ئه‌مساڵ له‌ به‌ریتانیا، 78 هه‌زار مۆبایل دزراون كه‌ به‌راورد به‌ دوازده‌ مانگی رابردوو ئه‌و رێژه‌یه‌ زیادی كردووه‌.

له‌ رووداوێكی ده‌گمه‌ندا له‌ له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا، هاووڵاتییه‌ك كه‌ موبایله‌كه‌ی دزرابوو توانیی له‌ رێگه‌ی  سیسته‌می مۆبایله‌كه‌ی كه‌ له‌سه‌ر دۆخی ونبوون دانرابوو، به‌ به‌كارهێنانی كۆمپیوته‌ر له‌ رێگه‌ی كارامه‌یی (مۆبایلی من بدۆزه‌وه‌)، توانیی شوێنی مۆبایله‌ بۆ ماوه‌ی هه‌شت رۆژ له‌ شوێنه‌ جیاجیاكانی له‌نده‌ن پێگیری بكات. 

خاوه‌نی مۆبایله‌كه‌ وێرای ئه‌وه‌ی هه‌واڵی دزرانی موبایله‌كه‌ی به‌ پۆلیس گه‌یاندبوو به‌ڵام پۆلیس پێی وتبوو كه‌ كۆنترۆڵكردن و ده‌ستنیشانكردنی دزه‌كه‌ ئه‌سته‌مه‌ و خاوه‌نی موباله‌كه‌ دوای مانگێك توانیی بگاته‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه‌ موبایله‌كه‌ی له‌ وڵاتی چینه‌ و دوای به‌دواداچوونی له‌ كۆتایی دا مۆبایله‌كه‌ی دۆزییه‌وه‌.

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.