Erbil 31°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 18:54

کوژرانی 10 چەکداری دیکەی حزبوڵڵای لوبنان ڕاگەیاندرا

کوردستان TV
100%


حزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاند کە 10 چەکداری دیکەیان لە میانی شەڕ و پێکدادانەکاندا لەگەڵ سوپای ئیسرائیل لە باشووری لوبنان، کوژراون.

حزبوڵڵای لوبنان لە دوو ڕاگەیاندراوێکی جیادا ئاماژەی بەوەداوە کە دوو چەکداری دیکەیان بە ناوەکانی حەسەن ئەحمەد محەمەد و یوسف مازی عەلوە لە باشووری لوبنان، کوژراون.

حزبوڵڵا وەک ئاماژەیەک بۆ پێکدادانەکانیان لەگەڵ سوپای ئیسرائیل لە باشووری لوبنان، ڕایگەیاندووە کە چەکدارەکانیان لەسەر ڕیگای قودس لە باشووری لوبنان، کوژراون.

لە ڕاگەیاندراوکەدا، وردەکاری زیاتر لەوبارەیەوە نەخراوەتەڕوو.

پێشتر حزبوڵڵای لوبنان لە چەند ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەدابوو کە ھەشت چەکداری دیکەیان کوژراون.

ڕاشیگەیاندبوو کە یەکێک لە کوژراوەکان، ناوی محەمەد مەھدی عەلی عەممارە کە کوڕی ئەندامی فراکسیۆنی حزبوڵڵایە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی لوبنان، عەلی عەممار.

بەڵام لە ڕاگەیاندراوەکاندا، ئاماژە بەوە نەدراون لەوەی ئایا ئەو ھەشت چەکدارەی حزبوڵڵا لە میانی پێکدادانەکاندا لەگەڵ سوپای ئیسرائیل لە باشووری لوبنان کوژراون یان لە ئاکامی تەقینەوەکانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن لە لوبنان کوژراون.

بەوەش ژمارەی ئەو چەکدارانەی حزبوڵڵا کە لە 8ی تشرینی یەکەمی ساڵی 2023وە تا ئێستا لە پێکدادانەکاندا لەگەڵ سوپای ئیسرائیل لە باشووری لوبنان کوژراون، بەرزبووەوە بۆ 451 چەکدار.

دوێنێ سێشەممە، ھەزاران ئامێری پەیوەندیکردنی بێ تەل کە بە "پەیجەر" ناسراوە، لە دەستی ئەندامانی حزبوڵڵا لە سەرانسەری لوبناندا تەقینەوە.

وەزارەتی تەندروستی لوبنان ڕایگەیاند کە لە ئاکامی تەقینەوەکاندا، نۆ کەس کوژراون و دوو ھەزار و 800 دیکەش برینداربوون کە دوو ھەزاریان باری تەندروستییان ناجێگیرە.

لەئێستادا ئیسرائیل، لەلایەن حکوومەتی لوبنان و حزبوڵڵاوە بە ئەنجامدانی تەقینەوەکان تۆمەتبار دەکرێت.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.