خالیدە خەلیل، گوتەبێژی بارەگای بارزانی ڕایدهگهێنێت: پێشمەرگە هێزێکی ڕێکخراوە و لە سەردەمێکی پێویستدا بۆ بەرگریی لە ژیانێکی شکۆمەندانە و خاکی کوردستان هاتووەتە کایەوە.
دواى ئهوهى محهمهد حهلبوسى پێشمهرگهى بههێزى خۆجێی ناوبردبوو هاوكات دژایهتى خۆیشى ڕاگهیاندبوو بۆ پڕچهككردنیان بهتۆپى قورسى پێشكهوتوو، وتەبێژی بارەگای بارزانی وهڵامێكى توندى دهداتهوهو ڕایدهگهیهنێت، پێشمەرگە هێزێکی ڕێکخراوە، نەک هێزێکی تائیفی تاوەکو دژی پڕچەکردنی بن.
محەممەد حەلبوسی سەرۆکی پارتیی تەقەدوم، لەهەژمارەی ئێکسدا نوسیبوى:بەهەموو شێوەیەک پڕچەککردنی هێزە خۆجییەکان (بەتۆپی قورسی پێشکەوتوو) ڕەتدەکەینەوە، ئەرکی دەستورییان تەنها پاراستنی ئاسایشیی ناوخۆیی سنوری بەرپرسیارێتییانە.
حەلبوسی دەڵێت: ئەم ڕێکارە ڕەتکراوەیە، دەبێتە هۆکارێک بۆ لێدان لەئاسایشی نیشتمانی کۆمەڵگە بەگشتییو پارێزگاکانی نەینەواو کەرکوک بەتایبەتی، هەروەک ترسی خۆشمان ناشارینهوه کە ئەو چەکانە (خوانەخواستە) لەداهاتودا لەناکۆکی نەتەوەیی، یاخود حزبیی بەکاربهێنرێت"، دەبێت ئەو جۆرە چەکە، تەنها لەدەست سوپای عێراقی بێت، بەردەوام داوادەکەین کە تواناو لێهاتووییان بەهێزبکرێت.
لهو ڕوهشهوه خالیدە خەلیل وتەبێژی بارەگای بارزانی لەپۆستێکدا لەتۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس وهڵامێكى توندى حهلبوسى داوهتهوهو نوسیویهتى: پێشمەرگە هێزێکی ڕێکخراوەو لەسەردەمێکی پێویستدا بۆ بەرگریی لەژیانێکی شکۆمەندانەو خاکی کوردستان هاتوەتە کایەوە.
بەوتەی گوتەبێژی بارەگای بارزانی، پێشمەرگە دژی یەکێک لەدڕندەترین ڕێکخراوەکان کە داعش بوو، جەنگاو شەهیدیدا، هێزێکی ڕێکخراوە نەک هێزێکی تائیفی بێت تا دژی پڕچەککردنی بوەستنەوە.
وەکو ئەوەی خالیدە خەلیل لەبەشێکی دیکەی پۆستەکەیدا ئاماژەی پێکردوە، "پێشمەرگە هێمای ئاسایش، سەقامگیرییو ئاشتییە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.