لە ویلایەتی فلۆریدا لە كاتی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمەریكا، دۆناڵد ترەمپ بەربژێری كۆمارییەكان جارێكی دیكە تەقەی لێ كرا.
بانگەشەی هەڵبژاردنی بەربژێری كۆمارییەكان ئەمڕۆ یەكشەممە بڵاوی كردەوە: لە كاتی بەڕێوەچوونی هەڵمەتەكانی هەڵبژاردن لەنێو یاریگەیەكی گۆڵف لە شاری باڵم پیچ لە ویلایەتی فلۆریدا، كەسێك تەقەی لە ترەمپ كرد.
بڵاویشی كردەوە: ترەمپ سەلامەتە و ئێستا لە شوێنی مانەوەی خۆیەتی لە ویلایەتی فلۆریدا.
لای خۆشییەوە پۆلیسی فلۆریدا جەختی كردەوە كە كەسە تەقەكەرەكەیان دەستگیركردووە.
ئەمە لەكاتێكدایە كە رۆژی 13ی تەمووزی رابردوو لە ویلایەتی پەنسلڤانیا لە كاتی بانگەشەی هەڵبژاردن و پێشكەشكردنی وتارێكدا، كەسێك چەند تەقەیەكی لە ترەمپ كرد و بە سووكی برینداری كرد، ئەو كاتیش تەقەكەرەكە لەلایەن پاسەوانەكانەوە كوژرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.