Erbil 31°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 18:39

پشێوی لەنێوان لایەنگرانی لاهور شێخ جەنگی و چەكدارانی كۆماندۆی یەكێتی دروستبوو

کوردستان TV
100%

دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە چەند چەكدارێكی كۆماندۆی یەكێتی لە كاتی چوونی لاهور شێخ جەنگی بۆ ناحیەی رزگاری هەوڵی دروستكردنی ئاژاوەیان دا، خەڵكی ناحییەكە لێیان وەستانەوە و ئەوانیش رایان كرد.

ئەمڕۆ ئێوارە لە كاتی سەردانی لاهور شێخ جەنگی بۆ ناحیەی رزگاری، چەند چەكدارێكی كۆماندۆی یەكێتی هەوڵیان دا پشێوی دروست بكەن.

میدیاكانی سەر بە لاهور شێخ جەنگی بڵاویان كردەوە: خەڵكی ناحیەی رزگاری دژی ئەم كردەوانەی چەكدارانی كۆماندۆ وەستانەوە و بەرپەرچیان دانەوە.

بڵاویشیان كردەوە: چەكدارەكانی كۆماندۆ دوای راونانیان لەلایەن خەڵكەوە، چوونە نێو بارەگای كۆمیتەی یەكێتی، خەڵكی ناحییەكە لەوێش دەوریان گرتن و هەوڵیان دا دەست بەسەر كۆمیتەكەدا بگرن، بەڵام پۆڵاد شێخ جەنگی چووە نێو بارەگاكە و رێگری كرد لە هەڵكوتان و سوتاندنی بارەگاكە لەلایەن خەڵكییەوە.

میدیاكان جەختیشیان كردەوە كە ئێستا دۆخی نائارامی ناحیەی رزگاری كۆنتڕۆڵكراوە و پاسەوان و بارەگاكەی یەكێتیش پارێزراوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.