پاش نیوەڕی ئەمڕۆ یەکشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەولێر، بەشداری لە پرسەی (ناهیدە تەیفور) خوشکی عارف تەیفوور ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی کرد.
سەرۆکی حکوومەت پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو کرد و هاوخەمی خۆی پێگەیاندن و هیوای خواست خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات.
عارف تەیفوور بە ناوی بنەماڵەکەیەوە، سوپاس و پێزانینی بۆ بەشداری و هاوخەمی سەرۆکی حکوومەت دەربڕی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.