هه‌ر له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ده‌ڤه‌رى بادينان، ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 2024/9/15 سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پرۆژه‌ی كۆڕنیشی زاخۆی به‌سه‌ركرده‌وه، دواتریش لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا باسی پڕۆسەی هەڵبژاردنی كرد و تێیدا جەختی كردەوە كە نابێت لە بانگەشەدا لایەنەكان یەكتری بشكێنن.
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا گوتی "د چارچۆڤا سه‌ردانا مندا بۆ پارێزگه‌ها دهۆكێ، من ئه‌ڤرۆ سه‌ردانا ئیداره‌یا سه‌ربخۆ یا زاخۆ كر و دگه‌ل ڕێزدار گوهدار شێخۆ سه‌رۆكێ ئیداره‌یا زاخۆ، من ڤیا سه‌ردانا هنده‌ك جهێت كو خزمه‌تگوزارى تێدا هاتینه كرن ببینم. ئێك ژ وان جها دروستكرنا ڤێ پرۆژێ بوو ئه‌ڤێ ل پشت مه. ب ڕاستی ئه‌و تشتێ من دیتی فه‌ره ئه‌ز ببێژمێ هزار جارا ده‌ستخۆشیێ دكه‌م و ئه‌ڤ پرۆژه بتنێ نییه. د ڤان سێ ساڵادا كاره‌كێ زۆرێ باش و خزمه‌تگوزارییه‌كا گه‌له‌كا جوان یا بۆ باژێڕێ زاخۆ و ئیداره‌یا سه‌ربخۆ یا زاخۆ ل هه‌می جهه‌كی هاتییه كرن."
"ئه‌و تشتێ ئه‌ز دبێژم ئه‌ڤه‌یه: هیڤیدارم ئه‌ڤ نموونه‌یه هه‌ر زێده‌تر ببن و ملله‌تێ مه هه‌ژی خزمه‌تگوزارى یێت زێده‌تره. ملله‌تێ مه یێ ماندی بووی و هه‌ژی ڤان خزمه‌تگوزارییایه. ب ڕاستی پڕ ب دڵ ئه‌ز ده‌ستخۆشیێ ده‌ستپێكێ ل سه‌رۆكێ ئیداره‌یا سه‌ربخۆ یا زاخۆ كاك گوهدار دكه‌م، دگه‌ل هه‌می تیمێت وان و ئه‌گه‌ر من ناڤ نه‌ئینابن، حه‌ز دكه‌م ببوور‌ن، به‌س من به‌حسێ هه‌می فه‌رمانگه‌هێن وانه. من به‌حسێ هه‌می وان كه‌سانه يێت كو زه‌حمه‌ت دیتی بۆ زێده‌كرنا خزمه‌تگوزاريان و كارێت باش بۆ ملله‌تێ مه، ده‌ست خۆش بیت".
ده‌رباره‌ى شێوازی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ خولی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی ڕایگه‌یاند "هێشتا بۆ بانگه‌شه ماوه و پێموایه له قسه‌كانی ڕابردوو و ئێستاش ده‌یڵێمه‌وه ده‌بێت شێوازی بانگه‌شه به شێوه‌یه‌ك بێت كه كه‌س كه‌س نه‌شكێنێت، له ئه‌نجامدا ئێمه هه‌موومان له كه‌شتييه‌كداين. هه‌ڵبژاردن شتێكی ئاساییيه، هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت، به‌ڵام یه‌كترشكاندن و یه‌كترسڕینه‌وه ئه‌وه‌یان به دیدی من نابێت ئه‌وه بكه‌ین و نابێت بگاته ئه‌و قۆناغه. ده‌بێت بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به شێوه‌یه‌ك نه‌بێت كه ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان تێكبدرێت".
سه‌باره‌ت بە چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غداش، سەرۆكی هەرێم گوتی "حكوومه‌تی هه‌رێم به‌رده‌وامه له‌گه‌ڵ به‌غدا تا كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات و ئێمه سیاسه‌تمان دیاره كه ده‌مانه‌وێت هه‌موو كێشه‌كان له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراقدا چاره‌سه‌ر بكرێن".
دواتر له وه‌ڵامی پرسیارێكدا كه له خوێندنه‌وه‌ى مه‌ولووددا ده‌نگی خۆشه، سەرۆكی هەرێم ئاشكرای كرد "هنده‌ك ژی دبێژن كو ده‌نگێ من زۆر یێ نه‌خۆشه و هه‌ردووك یێت هه‌ی، من نه‌دیتبوو، ب ڕاستی من ژی وه‌كی وه ل سۆشیال میدیایێ دیت و یا به‌ری بیست و هه‌شت سالانه، ڤێجا ئه‌وێت كو دبێژن ده‌نگێ ته یێ خۆشه ئه‌ڤه باشه و ئه‌ڤێت كو دبێژن ده‌نگێ ته یێ نه‌خۆشه، بلا ببوور‌ن."
هه‌ر سه‌باره‌ت به سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ پارێزگای دهۆك و ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ، گوتی "هاتنا مه زێده‌تر بۆ هندێ بوو دا بزانین كا ڕه‌وشا ئێره چییه. ده‌ستخۆشیێ ل وان هه‌می كارێت باش دكه‌م یێت ل دهۆكی و ب تایبه‌تی ژی كو ئه‌ز ئه‌ڤرۆ یێ ل زاخۆ و ئه‌ز یێ داخبارم ب ڤان كار و خزمه‌تێت كو لێره هاتیه كرن. ته‌نها په‌یاما من په‌یاما ده‌ستخۆشیێیه، عه‌مردرێژ بن و هيڤيدارم هه‌ر سه‌ركه‌فتى بن."
سه‌باره‌ت به هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانيش ڕایگه‌یاند "تا ئێستا ڕێگه نه‌دراوه. حكوومه‌تی هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌یه و كێشه له حكوومه‌تی هه‌رێم نییه، ده‌بێت له به‌غدا ئه‌و پرسه چاره‌سه‌ر بكرێت، ئه‌گه‌ر نا وه‌كو حكوومه‌تی هه‌رێم ئێمه ئاماده‌ین."
سه‌باره به مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستانیش، سەرۆكی هەرێم ئاشكرای كرد "پشتی ئه‌و شاندا كو ل به‌غدا هاتی، هه‌تا ڤێ گاڤێ تشتێ ڕوون ئه‌ڤه‌یه مووچه دێ هێته دان، بێگومان ئه‌م داخوازا لێبوورینێ دكه‌ین هنده‌ك جارا گیرۆ بوون، كێم ـ زۆر، به‌س ئه‌ز باوه‌ر ناكه‌م بۆ پرسا مووچا ژی كێشه بهێته پێش."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.