خشتەی دابەشكردنی بەشە وانەكان بۆ وەرزی خوێندنی ئەمساڵ بڵاو كردەوە.
وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردهوه، ئەو ڕێبەرە ساڵی 2012 بە هاوكاریی ڕێكخراوی یونسكۆ و لیژنەی هاوبەشی هەردوو وەزارەتی پەروەردەی عێراقی فیدڕاڵ و هەرێمی كوردستان دانراوە، بەڵام بەهۆی زیادكردنی هەردوو بابەتی كارامەیی و بەهای كۆمەڵایەتی، هاوكات بەهۆی زیادكردنی پشووی ڕۆژانی شەممه بۆ ناوەندەكانی خوێندن، ئەم ڕێبەرە پێویستی بە هەمواركردنەوە بوو.
وهزارهتی پهروهرده ئاماژهی بهوهش داوه، ڕێبەرەكە بۆ هەموو ناوەندەكانی خوێندنی حكوومی و ناحكوومییە، لە باخچەی ساوایانەوە تا پۆلی 12ی ئامادەیی، ئەمەش بۆ ئەوەیە پرۆگرامەكانی خوێندن لە كاتی دیاریكراودا لە سەرجەم ناوەندەكان پێكەوە تەواوبن.
له كۆتاییدا ڕاگهیهندراوه، كە ڕێبەرەكە بۆ ساڵی خوێندنی 2024-2025 دانراوە و 112 لاپەڕەیە، ئەو قوتابخانانەی یەك دەوامن، وانەكانیان 40 خولەكە، پشووەكانیان 10 خولەك دەبێت، بەڵام ئەو قوتابخانانەی دوو دەوامین، وانەكانیان 40 خولەكە، پشووەكانیان پێنج خولەك دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.