Erbil 7°C شەممە 23 تشرینی دووەم 02:25

یەکێتیی زانایان: لەگەڵ پڕۆژە پێشنیازی هەمواری یاسای باری کەسی عێراق نین

کوردستان TV
100%

یه‌كێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، لەگەڵ پرۆژە پێشنیازی هەمواری یاسای باری کەسی عێراق نین.

 سەبارەت بە پرۆژەپێشنیازی هەمواری یاسای باری کەسی لە عێراق، کە ئێستا لە پەرلەمانی عیراق هەوڵی تێپەڕاندنی دەدرێت و دووجار خراوەتە بەرنامەی کار بە ئامانجی خوێندنەوە و پەسندکردنی، ئەمەش نیگەرانی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە.

 لەم بارەوە مەلا عه‌بدوڵڵا شێرکاوەیی گوتەبێژی یەکێتی زانایان رایگەیاند، یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بەدواداچوونی ورد بۆ هەموو ئەو پرسانە دەکات کە رەهەندی ئایینیان هەیە و پەیوەستن بە باری کەسی و کاروبارەکانی خێزانەوە، دوای تاوتوێکردنی پرسی هەمواری یاسای باری کەسی گەیشتینە ئەو ئەنجامەی، کە یاسای باری کەسی ژمارە 188ی ساڵی 1959 وەک یاسایەکی بەرکار و وەرگیراو لە شەریعەتی ئیسلامی توانیویەتی کاروبارەکانی پەیوەندیدار بە خێزان رێک بخات و کێشە و هاوسەنگی و یەکڕیزی نێوان پێکهاتەکان بە جیاوازیی مەزهەبی و نەتەوەیی و کلتوری رابگرێت و، وەک یاسایەکی مەدەنی مامەڵە لەگەڵ هاوڵاتیان بکات و سەقامگیری و شیرازەی خێزان بپارێزێت.

 ده‌شڵێت، هیچ پێویستی و بۆشاییەکی یاسایی نەهاتۆتە پێش تا هەموار بکرێتەوە، لەم سۆنگەوە تێڕوانینمان وایە ئەم پرۆژەپێشنیازە خزمەت بە کۆمەڵگە و خێزان ناکات و لێکەوتەی خراپی بۆ عیراق و کوردستان لێدەکەوێتەوە و مەبەستی دیكه‌ی لە پشتەوەیە، لەبەر ئەوە لەگەڵ ئەم پرۆژەپێشنیازەی هەموارکردنەوەی یاسای باری کەسی نین و داواش لە لایەنی پەیوەندیدار دەکەین بە هەستکردن بە بەرپرسیارێتی کاری پێویست ئەنجام بدەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.