دوای ئەوەی لە کۆمەڵگای (کاوە)ی سەر بە قەزای قوشتەپە دەمەقاڵی و شەڕ لە نێوان دوو ماڵباتدا دروست بوو، دەستبەجێ هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد.
لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت کەوا ئەو دوو خانەوادەیە لەسەر کارپێکردنی بیری ئاو بووەتە دەمەقاڵییان و دواجار توندوتیژیی لێ کەوتووەتەوە و بە چەقۆ و ساتوور یەکتریان زامدار کردووە.
لە شەڕەکەدا چەند کەسێک بریندار بوون، بۆیە لەلایەن تیمەکانمانەوە حەوت کەس بە تۆمەتی تێوەگلان لەو کێشەیە و بە بڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە دەستگیر کران، کە دووانیان برینەکەیان سەختە و لە ژێر چاودێریی ورد و چڕی پۆلیس و تیمە پزیشکییەکاندان.
ڤیدیۆ.. ساتی دروستبوونی شەڕەكە لەنێوان هەردوو بنەماڵەدا:-
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.