Erbil 9°C شەممە 23 تشرینی دووەم 02:17

وادەی دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن لە عێراق دیاری كرا

کوردستان TV
100%

وەزارەتی پەروەردەی عێراق وادەی پەیوەندیكردنی مامۆستا و فەرمانبەرانی بە ناوەندەكانی خوێندن و دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندنی (2024-2025) دیاری كرد.

وەزارەتی پەروەردەی عێراق لە گشتاندنێكدا كە ئاراستەی گشت بەڕێوەبەرایەتییەكانی پەروەردە لە پارێزگاكانی كردووە، وادەی پەیوەندیكردنی مامۆستا و فەرمانبەران بە ناوەندەكانی خوێندن و دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندنی دیاری كردووە.

لە گشتاندنەكەی وەزارەتی پەروەردەی عێراق هاتووە: رۆژی 15ی ئەم مانگە مامۆستا و فەرمانبەران پەیوەندی بە ناوەندەكانی خوێندن دەكەنەوە، ئەگەر ئەو رۆژەش پشوو بوو، بۆ رۆژی دواتر پڕۆسەكە ئەنجام دەدرێت.

هەروەها هاتووە: رۆژی 22ی ئەم مانگە وەرزی نوێی خوێندنی (2024-2025) لە قوتابخانەكان دەست پێ دەكات.

لە هەرێمی كوردستانیش وەزارەتی پەروەردە رۆژی 24/9/2024ی وەك یەكەم رۆژی دەستپێكی ساڵی نوێی خوێندن دیاری كردبوو.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.