مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس خۆشحاڵیی خۆی بە دیدار لەگەڵ مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر دەربڕی.
سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان لە پەیامەکەیدا دووپاتی کردووەتەوە، بەردەوام دەبین لە پەرەپێدانی پەیوەندیی دراوسێیەتیمان لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە یەکتر و بەرژەوەندیی هاوبەش.
بهیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆککۆماری کۆماری ئیسلامیی ئێران گەیشتە هەولێر و لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان؛ لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک لە بەرپرسانی هەرێمی كوردستان کۆبووەوە، دواتریش بە جیا لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆبووەوە.
له ڕاگهیهندراوێكیشدا بارهگای بارزانی بڵاویكردهوه، لە چوارچێوەی سەردانەكەی سەرۆكی كۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان، سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە مەسعود پزیشكیان سەرۆكی كۆماری ئیسلامیی ئێران كرد.
لەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كرا و هەروەها جەخت لەسەر هەماهەنگی و پەرەپێدانی پەیوەندییەكان لە بوارە سیاسی و ئابووری و كولتوورییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران كرایەوە.
هەر لەو كۆبوونەوەیەدا مەسعود پزیشكیان سەرۆكی كۆماری ئیسلامیی ئێران بە فەرمی بانگهێشتی سەرۆك بارزانی كرد بۆ سەردانیكردنی بۆ كۆماری ئیسلامیی ئێران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.