سەرۆککۆماری ئێران، بە سەردانێکی فەرمی دەگاتە هەولێر و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.
بەیانی ئەمڕۆ پێنجشهممه 12ی9ی2024، مهسعود پزیشكیان سەرۆککۆماری ئێران دەگاتە هەولێر و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەلایەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی كوردستان و ژمارەیەک لە بەرپرسانی دیكهی باڵای هەرێمی کوردستان پێشوازی لێ دەکرێت.
سەرۆککۆماری ئێران له سهردانهكهیدا بۆ ههولێر لهگهڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان كۆدهبێتهوه و گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران دهكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.