Erbil 22°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 04:38

سوپای ئەمریکا تێکشکاندنی پێنج فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و دوو سیستەمی هاژه‌كی حووسییەکانی لە یەمەن ڕاگەیاند

کوردستان TV
100%


فەرماندەیی ناوەندی ھێزەکانی ئەمریکا (CENTCOM) ڕایگەیاند کە پێنج فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و دوو سیستەمی هاژه‌كی حووسییەکانیان لە یەمەن، تێکشکاندووە. 

فەرماندەیی ناوەندی ھێزەکانی ئەمریکا لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانیان، پێنج فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و دوو سیستەمی مووشەکیان لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی حووسییەکان لە یەمەن، تێکشکاندووە. 

ڕاشیگەیاندووە: ئەو ئامانجانەی حووسییەکان کە لە دەریای سوور و یەمەن تێکشێکندراون، ھەڕەشە بوون بۆسەر ھێزەکانی ئەمریکا، ھاوپەیمانان و کەشتییە بازرگانییەکان لە ناوچەکە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو کە ڕێوشوێنی زیاتر بۆ پاراستنی ھاتوچۆی کەشتییە بارزگانییەکان لە ئاوە نێودەوڵەتییەکاندا، دەگرنەبەر.

تا ئێستا حووسییەکان، ھیچ ڕاگەیاندراوێکیان لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.