بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئەوقافی هەولێر رێنمایی نوێی بۆ بەڕێوەچوونی پرسە لە مزگەوتەكان دەكرد، رێنماییەكان بەشێوەیەكی گشتی لە 16 خاڵ پێكهاتوون، بەڵام دەستكاری رۆژ نەكراوە و پرسە هەر وەك خۆی یەك رۆژ ماوەتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی هەولێر بڵاوی كردەوە: بۆ باشتر ئیدارەدان و بەڕێوەچوونی پرسە لە سنووری پارێزگای هەولێر، لیژنەیەكی تایبەت پێكهێنرا، لیژنەكە لە یەكەم كۆبوونەوەی خۆیدا 16 خاڵی وەك ڕێنمایی بۆ ئەنجامدانی پرسە دەرکرد.
راشیگەیاند: لیژنەی دانانی ڕێنمایی بۆ بەڕێوەبردنی پرسە، لە کۆبوونەوەکەدا 16 خاڵی وەک ڕێنوێنی بۆ مزگەوتەکان و قورئانخوێنەکان و هاووڵاتییان دەرکرد.
هەروەها رایگەیاند: لە ڕێنماییەكاندا، پرسە هەر یەك ڕۆژە و بۆ هەر قورئانخوێنێك 75 هەزار دینار دیاریكراوە، دەشبێت قورئانخوێن باجی ئەوقاف و كاروباری ئایینیان هەبێت.
جەختیشی كردۆتەوە: هەر مزگەوتێك لە هۆڵی پرسە و هەر قورئانخوێنێك پابەندی ئەو خاڵانە نەبێت كە دیاریكراون، ڕووبەڕووی لێپرسینەوەی كارگێڕی و یاسایی دەكرێتەوە.
ئاماژە بەوەشدراوە كە "دەبێت ئەو ڕێنوێنییە نوێیانە لە شوێنێكی بەرچاوی مزگەوت هەڵبواسرێ، بۆ ئەوەی هاووڵاتییان بیبینن."
رێنماییە نوێیەكانی بەڕێوەچوونی پرسە لە شاری هەولێر بەمشێوەی خوارەوەن:-
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.