شانۆگهریی داستانی كوردستان له پارێزگای دهۆك نمایشكرا.
ئهمڕۆ چوارشهممه 11ی9ی2024، سەرۆک بارزانی بەشداریی لە نیشاندانی شانۆگەریی "داستانی کوردستان" لە پارێزگای دهۆک کرد .
له ڕێوڕهسمهكهدا سهرۆك مهسعود بارزانی گوتارێكی پێشكهش كرد و ڕایگهیاند، زۆر خۆشحاڵم کە لەگەڵتان بەشدارم لە بینینی (شانۆگەری)ـی داستانی کوردستان. دەستخۆشی لە هەمووتان دەکەم و سوپاسی هەمووتان دەکەم. شتێکی زۆر نایاب بوو و گەڕاندنەوەی مێژووی گەلی کوردستانە بە شێوەیەکی زۆر ڕێک و پێک.
گوتیشی، ئێمە مێژوویەکی زۆر دەوڵەمەندمان هەیە، بەڵام بەداخەوە ئێمە مێژووی خۆمان نازانین؛ بۆیە لە جێگەی خۆیەتی، چالاکیی هونەری (لەم بوارەدا) بکرێن.
سهرۆك بارزانی ئاماژهی بهوهش كرد، ڕاسپاردەم بۆ برادەرانمان لە حکوومەت و حزبیش ئەوەیە، پشتیوانی لەم جۆرە چالاکییانە بکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.