Erbil 9°C شەممە 23 تشرینی دووەم 06:13

بۆ ماوەی حەوت رۆژ رێگای نێوان سۆران – هەولێر دادەخرێت

کوردستان TV
100%

بەهۆی دروستكردنی پڕۆژەیەك، بۆ ماوەی حەوت رۆژ رێگای سەرەكی نێوان سۆران – هەولێر دادەخرێت، بۆ ئەم مەبەستە شەقامی جێگرەوە بۆ شوفێران دیاریكراوە.

ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە ئاگادارییەكدا بۆ هاووڵاتییان و شوفێران رایگەیاند: بەمەبەستی کارکردن لە پڕۆژەی ئۆڤەرپاسی دەروازەی سۆران کە شەقامی سەرەکی سۆران ـ هەولێرە، لە سبەی چوارشەممەوە شەقامەكە دادەخرێت.

راشیگەیاند: شەقامەكە سبەی لە کاتژمێر 7ی بەیانی بۆ ماوەی 7 رۆژ رێگەی هاتن و چوون دادەخرێت.

ئاماژەی بەوەش دا كە لە ماوەی داخستنەكەدا، دووسایدی کەمەربەندی سۆران دەبێتە رێگەی سەرەکی بۆ سۆران.

لەم وێنەی خوارەوە رێڕەوی داخستنی رێگایەکە دیاریکراوە:-

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.