ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە لەلایەن فڕۆكەیەكی نەناسراوەوە بۆردومانی كەمپی مەخموور كراوە و بەگوێرەی زانیارییەكان بۆردومانەكە هیچ زیانێكی گیانی لێ نەكەوتۆتەوە.
پەیامنێری (كوردستان تیڤی) لە مەخموور پێی راگەیاندین: سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 5 فڕۆكەیەكی نەناسراو بە ئاسمانی شارۆچكەی مەخموور و كەمپی مەخموور سووڕاوەتەوە.
راشیگەیاند: دواتر فڕۆكەكە خانوویەكی نێو سەنتەری كەمپی مەخمووری بۆردومان كردووە.
لەبارەی زیانە گیانی و ماددییەكان، پۆلیسی كەمپی مەخموور رایگەیاندووە: زیانی ماددی تەنیا بەر ئەو خانووە كەوتووە كە بۆردومان كراوە كە شوێنی مانەوەی گەریلاكانی پەكەكە بووە.
هەروەها رایگەیاندووە: لە ئەنجامی بۆردومانەكە هیچ زیانی گیانی نەكەوتۆتەوە.
دوای بۆردومانەكەش، هێزە ئەمنییەكانی شارۆچكەی مەخموور لە دەوروبەری كەمپەكە جێگیركراون.
مەخموور / كارزان كاكل
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.