لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، بڕیاردرا سەرجەم مووچە راگیراوەكانی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بنێردرێت.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست (كوردستان تیڤی) كەوتووە: لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆ سێشەممەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، بڕیاری خەرجكردنی مووچە راگیراوەكانی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانی پەسندكراوە.
بەپێی بڕیارەكە سەرجەم مووچە راگیراوەكان ئەوانەی لە مانگی 2 تاوەكو مانگی 8 راگیرابوون، رەوانە دەكرێت.
هەر لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردراوە خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان تا كۆتایی ساڵ بەردەوام بێت، لەبەرامبەریشدا تا كۆتایی ئەمساڵ سەرجەم كێشە و تێبینی و داواكارییەكان لەسەر لیستی مووچە بێنە چارەسەركردن.
ئەمە لەكاتێكدایە كە لە كۆبوونەوەكانی دوو رۆژی رابردووی ئەنجوومەنی ئابووری عێراق و هەرێمی كوردستان بڕیاردرابوو بە ئاراستەكردنی راسپاردەیەك بۆ ئەنجوومەنی وەزیران بە مەبەستی خەرجكردنی مووچە راگیراوەكانی هەرێمی كوردستان ئەوانەی بە هۆی تەواونەکردنی بایۆمەترییەوە دوورخرابوونەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.