Erbil 9°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 08:47

فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمریکا لە یەمەن لەلایەن حووسییەکانەوە خرایە خوارەوە

کوردستان TV
100%


حووسییەکان ڕایانگەیاند کە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمریکایان لە پارێزگای سەعدە باکووری یەمەن، خستووەتەخوارەوە.

گوتەبێژی سەربازیی حووسییەکان، یەحیا سەریع لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە چەکدارەکانیان، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمریکایان لە جۆری "MQ-9" لە ئاسمانی پارێزگای سەعدە، خستووەتە خوارەوە.

ڕاشیگەیاندووە کە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکەی ئەمریکا لەو کاتەدا خراوەتەخوارە کە لە ئەرکی ئەنجامدانی سیخوڕیکردن بوو لە ئاسمانی پارێزگای سەعدە.

باسی لەوەش کردووە کە لە میانی 72 کاتژمێری ڕابردوودا، ئەمە دووەم فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەمریکایە کە لە یەمەن خراوەتە خوارەوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو کە لە دوای 7ی تشرینی یەکەمی ساڵی 2023وە تا ئێستا، نۆ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەمریکایان لە یەمەن خستووەتەخوارەوە.

تا ئێستا، سوپای ئەمریکا ھیچ ڕاگەیاندراوێکی لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.