Erbil 18°C دووشەممە 14 تشرینی یەکەم 06:48

بایدن هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات

کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هۆشداری له‌ ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا ده‌دات. 

كۆشكی سپی ڕایگه‌یاند، جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا فه‌رمانیكرد بۆ ساڵێكی دیكه‌ سزای تاكلایه‌نه‌ له‌ دژی ڕێكخراو و كه‌سانی بیانی درێژبكرێته‌وه‌ به‌هۆی ده‌ستوه‌ردانیان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مه‌ریكا. 

هه‌روه‌ها بایدن هۆشداری له‌ ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات و ده‌ڵێت ده‌رئه‌نجامی خراپی ده‌بێت. ئه‌مه‌ریكا چەندین جار سزای بەسەر تاک و قەوارە یاساییەکانی ڕووسیادا سەپاندووە، بە تۆمەتی دەستوەردان لە پرۆسەی هەڵبژاردنەکانی ئەمه‌ریکا.

 هه‌روه‌ها جۆ بایدن سەرۆکی ئەمه‌ریکا ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، چه‌ند وڵاتێك لە مێژوودا هەوڵیانداوە سیستەمی سیاسی ئازاد و کراوەی ئەمه‌ریکا بقۆزنەوە بۆ ئەوەی کاریگەرییان لەسەر هەڵبژاردنەکانی هەبێت، له‌وانه‌ش له‌ڕێگه‌ی ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ ژێرخانی هه‌ڵبژاردن و بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌بێ مۆڵه‌ت، ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی پڕوپاگه‌نده‌ و زانیاری ناڕاست، به‌رده‌وامن له‌دروستكردنی مه‌ترسییه‌كی به‌رچاو بۆ سه‌ر ئاسایشی نیشتمانی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا. 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.