Erbil 20°C شەممە 21 ئەیلوول 02:50

لە وڵاتی چین ڤایرۆسێكی نوێ بڵاوبووەتەوە.. لە كۆڕۆنا نزیكە

کوردستان TV
100%

بەگوێرەی ئەو تۆژینەوە نوێیانەی لە وڵاتی چین ئەنجامدراون، دەركەوتووە ڤایرۆسێكی نوێ لەو وڵاتە بڵاوبووەتەوە كە سەرچاوەكەی لە شەمشەمەكوێرەوەیە.

زاناكان ناویان لە ڤایرۆسە نوێیەكە ناوە (HKU5) كە تووشی كۆئەندامی هەناسەی شەمشەمەكوێرە دەبێت و تووشی هەوكردنی سییەكانی دەكات.

تا ئێستا بەتەواوی روون نەبووەتەوە كە ڤایرۆسە نوێیەكە توانای گواستنەوەی بۆ مرۆڤ هەیە یاخود نا، بەڵام بەشێوەیەكی گشتی ئەو ڤایرۆسانەی سەرچاوەكەی لە باڵندە و ئاژەڵانن بۆ مرۆڤ جێگەی مەترسین.

ئەو ڤایرۆسە كە بە (HKU5) ناسراوە، نیشانەكانی تاڕادەیەكی لە ڤایرۆسی كۆڕۆنا دەچێت كە مرۆڤ تووشی تێكچوونی كۆئەندامی هەناسە و هەوكردنی سییەكانی دەكات و مەترسی بۆ سەر ژیانی مرۆڤ دروست دەكات.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.