پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای گەیاندنی ئاو بۆ شاری هەولێر كە دوێنێ یەكشەممە 8/9/2024 بەردی بناغەكەی لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان داندرا، ژمارەیەكی زۆر لە گەڕەك و زۆنەكانی دەوروبەری هەولێر لێی سوودمەند دەبن و هاوكات كێشەی ئاوی شاری هەولێر بە تەواوەتی چارەسەر دەكات.
پڕۆژەكە بە گوژمەی بە گوژمەی 479 ملیۆن دۆلار لەسەر بودجەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێت و بە ڕێژەی 100٪ی کێشەی کەمئاوی لە سنووری پارێزگەی هەولێر چارەسەر دەکات.
توانای بەرهەمهێنانی 20 هەزار مەتر سێجا ئاوی لە کاتژمێرێکدا هەیە، دوو وێستگە لەنێو یەک چوارچێوەدایە، لەکاتێکدا هەر کێشەیەک بۆ وێستگەیەکیان دروست بێت، وێستگەکەی دیکە کار دەکات.
ئەو پرۆژەیە ئاو دەگەیەنێتە گەڕەکەکانی نێوان هەردوو شەقامی 150 مەتری و 120 مەتری و گەڕەکاکانی دهوروبەریان، لەگەڵ دارەتوو، بنەسڵاوە، کەسنەزان، شاوێس، پیرزین، بەحرکە، عەنکاوە، سێبیران.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.