Erbil 9°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 08:35

ژمارەی دانیشتووانی عێراق گەیشتۆتە 43 ملیۆن كەس

کوردستان TV
100%

وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئاشكرای دەكات، بەگوێرەی پێشبینییەكان ژمارەی ئێستای دانیشتووانی عێراق 43 ملیۆن كەس دەبێت.

عەبدولزەهرە ئەلهنداوی گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: بە پشتبەستن بە خەمڵاندنەكانی ساڵی 2023، پێشبینی دەكرێ ژمارەی دانیشتووانی ئێستای عێراق گەیشتبێتە 43 ملیۆن كەس.

راشیگەیاند: لەو ژمارەیەدا رێژەی نێر دەگاتە 50.5% و رێژەی مێ دەگاتە 49.5% لە كۆی گشتیی ژمارەی دانیشتووانی عێراق.

بڕیارە وەزارەتی پلاندانانی عێراق لە رۆژانی 20 و 21ی مانگی 11ی ئەمساڵ، سەرژمێری گشتیی لە تەواوی عێراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە ئەنجام بدات.

سەبارەت بە سەرژمێرییەكە، گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانان گوتی: لە فۆڕمی سەرژمێرییەكەدا بەهیچ شێوەیەك نەتەوە و مەزهەب دیاری ناكرێت، تەنیا ئایین دیاری دەكرێت.

ئاماژەی بەوەش دا كە لە سەرژمێرییەكەدا ئاستی بژێوی هاووڵاتییان دیاری دەكرێت، بۆ ئەوەی بەرچاوی حكوومەت روون بێت تا لەم سۆنگەیەوە چارەسەری خراپی بژێوی هاووڵاتییان بكرێت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.