Erbil 26°C شەممە 28 ئەیلوول 20:24

لە كۆتایی ئەمساڵ ڕێگای دووسایدی كەلار – دەربەندیخان تەواو دەبێت

کوردستان TV
100%

حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە پڕۆژەی دروستكردنی ڕێگای دووسایدی كەلار – دەربەندیخان گەیشتۆتە قۆناخی كۆتایی و 85%ی كارەكان تەواو بووە، بڕیاریشە پڕۆژەكە لە كۆتایی ئەمساڵ تەواو بێت.

دانا عەبدولكەریم وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن لەمیانەی بەسەركردنەوەی پڕۆژەی رێگای دووسایدی دەربەندیخان-کەلار گوتی: بەشێوەیەکی باش کارکردن لە پڕۆژەكە بەردەوامە و رێژەی ئەنجامدراو 80٪ی تێپەڕاندووە، هەموو هەوڵێکیش بۆ ئەوەیە تا کۆتایی ئەمساڵ پڕۆژەکە تەواو بكرێت و بخرێتە خزمەتی هاووڵاتییانەوە.

پڕۆژەی رێگای دووسایدی دەربەندیخان-کەلار یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و درێژییەکەی 41 کیلۆمەترە، بەتەواوبوونیشی رێگای کاتژمێرێک و 25 خولەکی نێوان ئەو دوو شارە، دەبێتە 40 خولەک.

پڕۆژەکە 35 پردی تێدایە کە درێژییەکەیان بە چوون و هاتن دەگاتە 5 کیلۆمەتر و زۆرینەیان تەواو کراون، ھاوکات پردی ئاوەخێری کە گەورەترین پردە لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان دەکەوێتە نێو پڕۆژەکەوە.

پرۆژەکە لە رابردوودا تەنھا لە 15٪‏ی كارەكانی تەواو کرابوو، بەڵام لە ماوەی دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەم رێژەی ئەنجامدراوی پڕۆژەكە گەیشتۆتە زیاتر لە 85٪‏.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.