ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 8ی9ی2024، ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووری عێراق له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری كوردستان كۆده‌بێته‌وه و گفتوگۆ له‌باره‌ی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق، ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووری لە هەولێر کۆدەبێتەوە و تیایدا گفتوگۆ لەبارەی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان ده‌كات.
ده‌شڵێت، لە کۆبوونەوەی دوو ڕۆژەی نێوان ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووریی عێراق و بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان گفتوگۆ لەبارەی سەرجەم پرسە هەڵپەسێردراوەکان دەکرێت.
ئاشكراشی كردووه، ئامانجێکی دیکەی سەردانی شاندی ئەنجوومەنەکە بۆ هەرێمی کوردستان پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدایە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.