Erbil 30°C دووشەممە 16 ئەیلوول 21:57

كه‌شتی ئاسمانی ستارلاینه‌ر دوای ته‌واوكرنی گه‌شته‌كه‌ی به‌ سه‌ركه‌وتوویی گه‌ڕایه‌وه‌ سه‌ر زه‌وی

کوردستان TV
100%


کەشتییه‌كی ئاسمانیی دوای ته‌واوكردنی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كه‌ی، به‌ سه‌ركه‌وتوویی گه‌ڕایه‌وه‌ سه‌ر زه‌وی.

 به‌ گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس كه‌شتی ئاسمانیی ستارلاینەر لە بنکەی بۆشایی ئاسمانیی وایت ساندز لە نیو مەکسیکۆ لە باشووری ڕۆژئاوای ئەمریکا نیشتەوە. 

به‌ گوێره‌ی ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ناسا کەشتی ئاسمانی ستارلاینه‌ر لەلایەن کۆمپانیای بۆینگەوە دروستکراوە و ئه‌ركی گه‌یاندنی دوو كه‌شتیوانی بۆشایی ئاسمان بوو به‌ وێستگه‌ی ئاسمانی نێوده‌وڵه‌تی، دوای به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركه‌كه‌ی، بە سەرکەوتوویی گەڕایەوە سەر زەوی.

 ناسا ئه‌وه‌شی باسكردووه‌ ئەو دوو کەشتیوانە بڕیاربوو گەشتەکەیان بۆ ماوەی هەشت ڕۆژ بەردەوام بێت، بەڵام  تا مانگی شوباتی ساڵی داهاتوو ناگەڕێنەوە سەر زەوی، و مانەوەیان لە وێستگەی بۆشایی ئاسمانیی نێودەوڵەتی هەشت مانگ دەخایەنێت.

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.