Erbil 30°C دووشەممە 16 ئەیلوول 21:50

لە لوبنانەوە ژمارەیه‌ک هاژه‌ك ئاراستەی ئیسرائیل کران

کوردستان TV
100%


لە باشووری لوبنانەوە 30 هاژه‌ك ئاراستەی ئیسرائیل کراوە و هێرشەکە هیچ کوژراو و بریندارێکی لێ نەکەوتووەتەوە.

سوپای ئیسرائیل لە هەژماری تۆڕی کۆمەڵایەتی X بڵاوی کردەوە کە لە لوبنانەوە بە 30 هاژه‌ك وڵاتەکەیان کراوەتە ئامانج.

بە پێی ئەو ڕاگەیاندراوە، دەستبەجێ زەنگی ئاگادارکردنەوە لە ناوچەکە لێدراوە و هاژه‌كه‌كان لە چۆلەوانیدا خراونەتە خوارەوە و هەر بۆیەش هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە.

سوپای ئیسرائیل ڕاشیگەیاندووە کە سەکۆی هاژه‌كهاوێژەکانیان لە ناو خاکی لوبنان بە ڕێگەی فڕۆکە جەنگییەکانەوە بۆردومان کردووە.

هاوکات، حزبوڵڵای لوبنان پشتڕاستی کردەوە کە بنکەیەکی سەربازییان لە ناوچە سنوورییەکان کردووەتە ئامانج. 

لە ڕاگەیاندراوەکەی حزبوڵلادا هیچ ئاماژەیەک بە بۆردومانی سەکۆی هاژه‌کهاوێژەکان لە لایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل نەدراوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.