Erbil 30°C دووشەممە 16 ئەیلوول 21:52

ئەمریکا پاکێجێکی 250 ملیۆن دۆلاری وەک یارمەتی سەربازیی بۆ ئۆکراینا پەسەند کرد

کوردستان TV
100%


بە پێی ڕاگەیاندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ئەو وڵاتە بەردەوامە لەسەر پێشکەشکردنی یارمەتییە سەربازییەکانی بۆ ئۆکراینا.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا جەخت لەوەش کراوەتەوە کە بە مەبەستی یارمەتیدانی ئۆکراینا لە بەرگریکردن لە جەنگ دژ بە ڕووسیا، کۆمەڵێک پێداویستی سەربازیی لە چەک و تەقەمەنی بە بری 250 ملیۆن دۆلار بۆ ئەو وڵاتە ڕەوانە دەکرێت.

پێشتر وەزیری بەرگریی ئەمریکا لۆید ئۆستن لە میانی بەشداریکردنیدا لە 24مین دانیشتنی تایبەت بە کۆبوونەوەکانی گرووپی بەرگریی لە ئۆکراینا، ئاشکرای کرد پاکێجێکی 250 ملیۆن دۆلاری ئەمریکا بۆ ئۆکراینا لە لایەن سەرۆک جۆ بایدنەوە واژوو و پەسەند کراوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.