Erbil 30°C دووشەممە 16 ئەیلوول 21:55

له‌ زنجیره‌ چیای حه‌مرین سێ تیرۆرستی داعش كوژران

کوردستان TV
100%


ئۆپەڕاسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق ڕایده‌گەیه‌نێت، شه‌وی رابردوو لە بۆردومانێكدا گروپێكی سێ كەسی چەكدارانی داعشیان لە چیای حەمرین له‌ناوبردووه‌.

 فەرماندەی ئۆپەڕاسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق لە ڕاگەیاندراوێكدا بڵاویكردەوە، هێزەكانیان بەردەوامن لەگەڕان بەدوای دۆزینه‌وه‌ و راوه‌دوونانی پاشماوەی ئەو چەكدارانەی ڕێكخراوی تیرۆرستی داعش كە له‌ پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و رۆژئاوای عێراق ماون، لەڕێگەی هەواڵگری سەربازی و دانانی پلانی تۆكمه‌ بەسەرپەرشتی ئۆپەڕاسیۆنە هاوبەشەكان تواندرا مەفرەزەیەكی سه‌ر به‌ چه‌كدارانی داعش لەناو ببەن. 

روونیشی كردۆته‌وه‌، ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ شه‌وی رابردوو له‌ رێگه‌ی بەكارهێنانی فڕۆكەی ئێف شازده‌، سه‌ركه‌وتووانه‌ ئه‌نجامدراوه‌ و توانراوه‌ گروپێكی چەكدارانی داعش كە لە سێ كەس پێكهاتبوون، لەناوببەن.

 فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان باسی لەوەشكردووه‌، ئەو گروپە لە چیایی حەمرین بەئامانج گیراون و سەرجەم چەك و كەلوپەلەكانیان لەناوبراوە.
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.