Erbil 15°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 14:23

ئه‌مریكا: ئامادەنین لە عێراق بکشێینەوە

کوردستان TV
100%


 

پاش ئه‌وه‌ی بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌‌ عێراق و ئەمریکا بۆ كشانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانان لەسەر پلانێک رێککەوتوون، پێنتاگۆن رایگه‌یاند هێشتا هیچ وادیه‌ك بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق رانه‌گه‌یه‌ندراوه و ئه‌وان ئامادەنین لە عێراق بکشێنەوە‌.

 رۆژی رابردوو ئاژانسی رۆیته‌رز له‌سه‌ر زاری چه‌ند به‌رپرسێكی باڵای سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا و عێراق رایگه‌یاند، حکومەتی عێراق و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بە سەرۆکایەتی ئه‌مه‌ریكا سەبارەت بە پلانی کۆتاییهێنانی ئه‌و هێزانه‌ بە ئۆپەراسیۆنەکانیان له‌ عێراق گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتن. 

به‌ پێی رۆیته‌رز لە زاری سەرچاوەکانی، پلانەکە به‌ دوو قۆناغ جێبه‌جێ ده‌كرێت و وه‌ك ده‌ستپێك به‌سەدان هێزی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی تا مانگی ئەیلولی 2025 لە عێراق ده‌كشێنه‌وه. 

هه‌روه‌ها له‌ قۆناغی دواتردا سه‌رجه‌م هێزه‌كانی دیكه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ ساڵی 2026 به‌ یه‌كجاری عێراق به‌جێدێلن.

 له‌ لایه‌كی دیكه‌ بەرپرسێكی باڵا له‌ وەزارەتی بەرگری ئەمەریكا كه‌ نەیویست ناوی ئاشكرا بكات به‌ رۆیته‌رزی رایگه‌یاند، ئه‌وان ئاگاداری ئەو راپۆرتانە هه‌ن كە له‌وباره‌وه‌ لە میدیا جیهانییه‌كانه‌وه‌ بڵاو بوونه‌ته‌وه‌، بەڵام ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا تا ئێستا ئامادە نییە هیچ كاتێك بۆ راگەیاندن و خستە بواری جێبەجێكردنی كاتی رێككەوتنەكە دەستنیشان بكات و ئه‌وان ئامادەنین لە عێراق بکشێنەوە‌.
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.