ئەمڕۆ هەینی گەنجێكی تەمەن 18 ساڵ لەنێو ئاوی رووباری خابوور لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ خنكا و تەرمەكەشی دۆزرایەوە.
پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند: ئەمڕۆ هەینی كاتژمێر 10:30ی پێش نیوەڕۆ گەنجێكی تەمەن 18 ساڵ بەناوی (أ.أ. خ) خەڵكی شاری مووسڵ لەنێو ئاوی رووباری خابوور لە نزیك گوندی گوفكێ لە سنووری شارۆچكەی باتیڤا خنكا.
راشیگەیاند: لەلایەن تیمەكانی بەرگریی شارستانییەوە تەرمی گەنجەكە لەنێو ئاو دەرهێنرا و رەوانەی پزیشكی دادی زاخۆ كرا.
ئاماژەی بەوەش دا كە لێكۆڵینەوە لە هۆكاری خنكانی گەنجەكە دەستی پێ كردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.