لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە تۆمەتبارێك دەستگیر كرا كە كاری بازرگانی و دابەشكردنی ماددەی هۆشبەری لەنێو شاری هەولێر دەكرد.
بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینروەی ئاسایشی هەولێر تۆمەتبار (ب، س، ڕ) دەستگیر کرا كە کاری بازرگانیکردن و دابەشکردنی ماددەی هۆشبەری لەناو شاری هەولێر دەكرد.
ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، لە کاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەكە، دەستمان گرت بەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ کە تۆمەتبار ئامادەی کردبوو بۆ فرۆشتن و دابەشکردنی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.