Erbil 13°C ھەینی 22 تشرینی دووەم 21:45

به‌تۆمه‌تی كوشتنی هاووڵاتییه‌ك تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیركرا

کوردستان TV
100%


به‌تۆمه‌تی كوشتنی هاووڵاتییه‌ك، مه‌فره‌زه‌كانی هەردوو بنكه‌ی پۆلیسی سه‌یدسادق و حه‌ساری سه‌ربه‌به‌شی پۆلیسی سه‌یدسادق تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ی  شه‌وی رابردوو به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ شه‌رو ده‌مه‌قاڵێ له‌نێوان چه‌ند كه‌سێكدا دروست بوو، بووه‌ هۆی كوژرانی هاوڵاتییه‌ك، ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه‌كانی هه‌ردوو بنكه‌ی پۆلیسی سه‌یدسادق و حه‌سار گه‌یشتنه‌ شوێنی رووداوه‌كه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان بۆ ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تبار ده‌ستیپێكرد.

پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌،  دوای‌ وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر تونرا تۆمه‌تبار له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی هه‌ردوو بنكه‌ی پۆلیسی سه‌یدسادق و حه‌ساره‌وه‌ ده‌ستگیربكرێت. هه‌روه‌ها ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر سێ چه‌ك له‌جۆری ده‌مانچه‌.

پۆلیسی سلێمانی ڕاشیگه‌یاندووه‌، له‌ئێستادا تۆمه‌تبار (ه، م، ق) به‌بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی 406 له‌ یاسایی سزادانی عیراقی راگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه‌.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.