Erbil 7°C شەممە 23 تشرینی دووەم 06:50

كاسبكارێك: لە سلێمانی مافیا دروستبووە بە رۆژی رووناك هەڕەشە لە خەڵك دەكەن

کوردستان TV
100%

كاسبكارێكی خەڵكی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە شاری سلێمانی مافیا دروست بووە و بە رۆژی رووناك پارە لە خەڵك دەستێنن، هەروەها هەڕەشەی كوشتنیش دەكەن ئەگەر داوای مافی خۆیان بكەنەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە كاسبكارێك بەناوی سەیوان خەلەف عەلی لە شاری سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا بۆ دەزگاكانی راگەیاندن گوتی: لە شاری سلێمانی مافیاگەری دروست بووە و وای لێهاتووە كاسبی لە شارەكە نەماوە و ناكرێت، ئەو مافیایانە پارە لە خەڵك دەستێنن و هیچ حیسابێك بۆ پۆلیس و یاسا ناكەن.

گوتیشی: كەسێك كە خۆی بە مافیا دەناسێنێ پارەی من و چەند كەسێكی دیكەی لایە و نایداتەوە، هەروەها هەڕەشەش دەكات ئەگەر قسەیەك بكەین دەمانكوژێت.

هەروەها گوتی: من و چەند هاوپیشەیەكم بەنزین و نەوت و غازمان داوەتە ئەو بەناو مافیایە و پارەكەمان ناداتەوە، هەر دوێنێ شەویش هەڕەشەی كوشتنی لێ كردووە و ئێستا ژیانم لە مەترسیدایە.

ئەو كاسبكارەی شاری سلێمانی ئاماژەی بەوەش دا كە ئەو بەناو مافیایە لەلایەن پۆلیسی سلێمانییەوە فەرمانی دەستگیركردنی هەیە، بەڵام دەستگیر ناكرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.