Erbil 9°C شەممە 23 تشرینی دووەم 06:14

بەتۆمەتی فێڵكردن لە هاووڵاتیان بە ناوی دامەزراندنەوە تۆمەتبارێك دەستگیركرا

کوردستان TV
100%


بەتۆمەتی فێڵكردن لە هاووڵاتیان بەناوی دامەزراندنەوە تۆمەتبارێك لە لایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی چوارچراوە دەستگیركرا.

پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌، دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە دەست هێزەكانی پۆلیس لە بارەی تۆمەتبارێكەوە كە فێڵی لە چەند هاوڵاتییەك كردووەو بەناوی دامەزراندنەوە بڕی 350 ملیۆن دیناری لەو هاووڵاتییانە وەرگرتووە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەرو بەئەنجام گەیاندنی لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكان ، توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی چوارچراوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت.

پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، لە ئێستادا تۆمەتبار ( ب، ج، ر لە دایكبووی 1985 ) بەبڕیاری  دادوەر ڕاگیراوەو لە هەریەك لە بنكەكانی پۆلیسی (بەكرەجۆ، سەرا، ئەزمەر و هەواری شار )فەرمانی گرتنی هەیە .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.