Erbil 30°C دووشەممە 16 ئەیلوول 22:04

کۆمپانیای ئینڤیدیا لە چەند کاتژمێرێکدا 297 ملیار دۆلاری لەدەستدا

کوردستان TV
100%


لە کاتی کردنەوەی بازاڕەکاندل، پشکی کۆمپانیای " Nvidia" کە لە وۆڵ ستریت ڕیزبەندی کراوە بە ڕێژەی 9،53 دابەزینی تۆمار کردووە کە دەگاتە 297 ملیار دۆلار، ئەوەش بەھۆی مەترسییەکان لەبارەی پاشەکشەی ئابووری ئەمریکا.

بەپێی داتاکانی وۆڵ ستریت لە 5ی ئابی ڕابردووە، پێنج کۆمپانیای سەرەکی کە لە وۆڵ ستریت تۆمارکراون ڕووبەڕووی قەیران بوونەتەوە و پشکەکانیان لە بازاڕی بۆرسەدا، دابەزیوە.

ئەمڕۆ لە کاتی کردنەوەی بازاڕەکاندا، پشکی کۆمپانیای " Nvidia" کە لە وۆڵ ستریت ڕیزبەندی کراوە بە ڕێژەی 9،53 دابەزینی تۆمار کردووە کە دەگاتە 297 ملیار دۆلار.

ھاوکات لەئێستادا، پشکی کۆمپانیاکە لە 2،65 تریلیۆن دۆلار جێگیرە کە ئەوەش 850 ملیار دۆلار کەمترە لەو پشکە مێژووییەی کۆمپانیاکە کە لە مانگی تەمووزی ڕابردوودا، تۆمار کرابوو.

ئەمەش بە قووڵترین دابەزینی بەھای بازاڕ لە یەک ڕۆژدا، دادەندرێت لەو کاتەی وۆڵ ستریت 200 ساڵ لەمەوبەر دامەزراوە.

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.