Erbil 9°C شەممە 23 تشرینی دووەم 06:18

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سوپاسى باڵيۆزى هيندستان ده‌كات

کوردستان TV
100%


به‌يانيى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2024/9/4 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، بە مەبەستی كۆتاييهاتنى ئه‌ركه‌كه‌ى، پێشوازیی له‌ پراشانت پيسێ، باڵيۆزى هيندستان له‌ عێراق كرد.

 نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى پێشكه‌ش به‌ به‌ڕێز پيسێ كرد بۆ ئه‌رك‌ و هه‌وڵه‌كانى له‌ ماوه‌ى كاركردنیدا له‌ عێراق له‌پێناو بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا، هه‌روه‌ها هيواى سه‌ركه‌وتنى له‌ ئه‌ركى نوێيدا بۆ خواست.

لاى خۆيه‌وه‌ باڵيۆزى هيندستان سوپاسى نێچيرڤان بارزانى و لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى كرد بۆ ئه‌و پشتگيرييه‌ى له‌ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌يدا لێى كراوه‌، هه‌روه‌ها خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ به‌رده‌واميى به‌ره‌وپێشبردنى په‌يوه‌ندييه‌كان و هاريكاريى هاوبه‌ش له‌ هه‌موو بواره‌كان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا، دووپات كرده‌وه‌.

له‌ ديداره‌كه‌دا كه‌  كونسوڵى گشتيى هيندستان له‌ هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو، دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان تاوتوێ كران.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.