بەهۆی شەڕ و پێكدادانەكانی نێوان چەكدارانی پەكەكە و سەربازانی سوپای توركیا و لە ئەنجامی بۆردومانی ناوچەكانی سنووری سیدەكان، ئەمڕۆ سێشەممە هاووڵاتییەكی هەرێمی كوردستان گیانی لەدەست دا.
پەیامنێری (كوردستان تیڤی) لە سیدەكان پێی راگەیاندین: بەهۆی بۆردومانەكانی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە لە كوێستانەكانی لۆلان لە سنووری سیدەكان، هاوڵاتییەك بە سەختی بریندار بوو.
راشیگەیاند: لە كاتی گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە، بریندارەكە بەهۆی سەختی برینەكەیەوە بەداخەوە گیانی لەدەست دا.
هەروەها رایگەیاند: هاووڵاتییەكە ناوی (رەبیع كەمال) تەمەن 25 بۆ 30 ساڵانە و دانیشتووی گوندی ئەكوانی سنووری دەشتی هێرتە و كاری ئاژەڵداری دەكات، هەر بەهۆی كاری ئاژەڵداری و بەخێوكردنی مەڕوماڵاتەوە ماڵیان چووەتە كوێستانەكانی لۆلان.
ئاماژەشی دا: ئەو شوانكارە لە کاتی لەوەڕاندنی مەڕوماڵاتدا بەر تۆپباران كەوتووە و گیانی لەدەستداوە، هەر بەهۆی تۆپبارانەكە ژمارەیەک مەڕوماڵاتیش مردار بوونەتەوە.
راشیگەیاند كە تەرمی شوانكارەكە گەیەنراوەتە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سیدەكان و دواتریش گواستراوەتەوە بۆ پزیشكی دادی سۆران.
ڤیدیۆ.. ساتی گەیشتنی تەرمی هاووڵاتییەكە بۆ نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سیدەكان:-
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.